٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٢
ئامادەیی ژنانی یەمەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعوودی

ژنانی یەمەنی بە گردبوونەوە، ئامادەیی خۆیان بۆ داکۆکی لە وڵاتەکەیان لەبەرەوڕووبوونەوەی دوژمنی دەسدرێژکاری سەعوودی ڕاگەیاند.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ژنانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، بە گردبوونەوە لەشاری سەنعای پێتەختی ئەو وڵاتە، وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکی لە سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێیان داگرت لەسەر ئیرادەی جیددی وپاوەجێی خۆیان بۆ داکۆکی لە وڵاتەکەیان لەهەمبەر دەسدرێژکارییەکانی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانی.

ژنانی بەشدار لەو گردبوونەوە لەحاڵێکدا کە چەکیان بەدەستەوە بوو، پێیان داگرت: بەو پەڕی هەوڵ و توانایان، ئامادەی بەرەڤانی لە یەمەنن لە بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکاران.

ژنانی یەمەنی، هەروەها ڕێزیان گرت لە دەور و ڕۆڵ و باڵادەستی هێزەکانی یەکەی مووشەکیی ئێران و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵامدانەو بە پەلامارەکانی دوژمنی سەعوودی بۆسەر شارومەندانی یەمەنی.

گردبوونەوەی ژنانی یەمەنی و چالاکییەکانی دیکەی ئەوان بۆ داکۆکی لە هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، پێشاندەری دەوری گرینگ و سەرەکی ژنانی یەمەنییە لە بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوەکانی بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن...

کۆتایی کورتە نامە/310